University of Raparin Logo

چالاکیەکی ئەدەبی و ھونەری لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئێوارەی ڕۆژی ٢٠١٧/١١/٢٠، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی راپەڕین، چالاکییەکی ھونەری و ئەدەبی بۆ خوێندکارانی کۆلێژەکە رێکخست و تیایدا چەندین پارچە شیعر و گۆرانی پێشکەشکران.
لەچالاکیەکەدا ھەریەک لە ھاوار تەیب و فەرھاد ئەحمە دو عومەر حاجی بەخوێندنەوەی چەند پارچە شیعرێک بەشداربوون، دواتر پەنا خوێندکاری بەشی کوردی کۆلێژەکە بەدەنگە خۆشەکەی و بەچڕینی چەند گۆرانییەک بەشداریکرد.

شایانی باسە، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە بەرنامەیدایە لەماوەی داھاتوودا چەندین چالاکی ھونەری و ئەدەبی و رۆشنبیریی و زانستی بۆ خوێندکاران و مامۆستایان رێکبخات.