ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٧/١١/٢١، بە بریاری سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین و بە مەبەستی صیانەکردن و فراوانکردنی پەخشی ڕادیۆی دەنگی زانکۆ، پەخشی ڕادیۆکە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
مامۆستا ئاراز رمضان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین بە ماڵپەڕی زانکۆی ڕاگەیاند: مەبەستی صیانەکردن و فراوانکردنی پەخشی ڕادیۆی دەنگی زانکۆ و بە بڕیاری سەرۆکایەتی زانکۆ بڕیاری ڕاگرتنی پەخشی ڕادیۆی دەنگی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ماوەیەکی کاتی درا، وتیشی لە مڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١١/٢٢، بڕیارەکە کەوتووەتە بواری جێ بەجێکردنەوە و پەخشی ڕادیۆکەمان ڕاگیرا، برایارە دوای صیانەکردن و فراوانکردنی پەخشەکەی و بە ناوەرۆک و بەرنامەی جیاوازتر لەسەر هەمان فریکوەنسی (104.1) دەست بە پەخشی ئاسایی خۆی بکاتەوە.
ڕادیۆی دەنگی زانکۆی ڕاپەڕین نزیکەی سێ ساڵە لەسەر فریکوەنسی (104.1) لە زۆربەی بوارە جیازەکان بەتایبەت بواری پەروەردەیی و ئەکادیمی و ڕۆشنبیری و زانستی و وەرزشی و تەندروستی ... خزمەت بە گوێگرانی دەکات.