University of Raparin Logo

چالاکییەکی ڕۆشنبیری بۆ خوێندکارانی خوێندنی ئێواران سازکرا

ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە ٢٠١٨/١/٢٩، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانکۆ چەند چالاکییەکی ڕۆشنبیری بۆ خوێندکارانی خوێندنی ئێواران رێکخست.

لەچالاکیەکاندا پێشبڕکێیەکی رۆشنبیری گشتی لەنێوان خوێندکارانی ھەردوو بەشی عەرەبی و کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - خوێندنی ئێواران بەڕێوەچوو، لەھەمان کاتدا چەند گۆرانییەکیش لەلایەن خوێندکاری بەھرەمەندی بەشی باحچەی ساوایان (کاروان) پێشکەش بەئامادەبووان کرا.

سیمینارێک دەربارەی ھاندانی ھاووڵاتیان بۆ گفتوگۆکردنی سیستەمی سیاسیی ھەرێمی کوردستان

رۆژی دوو شەممە ٢٩ / ١ / ٢٠١٨، سیمینارێک بۆ مامۆستای یاریدەدەر (ابراھیم ساڵح بەرزنجی) لەژێرناونیشانی ھاندانی ھاووڵاتیان بۆ گفتوگۆکردنی سیستەمی سیاسیی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

سیمینارەکە لەلایەن رێکخراوی گەنجانی بوێر بەھاوبەشی بەشی یاسا لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی راپەڕین لەھۆڵی چالاکییەکان لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت نھۆمی دووەم ئەنجامدرا.

دووەمین ساڵیادی جوانەمەرگ بوونی (هونەرمەند جێگر عەزیز ) بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەک شەممە ۲۸ /۱ / ۲٠۱۸ لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ، بە ئامادەبوونی بنەماڵە وکەسوکار و هاوڕێیانی هونەرمەند و مامۆستاو خوێندکارانی زنکۆی ڕاپەڕین ، دووەمین ساڵیادی جوانەمەرگ بوونی (هونەرمەند جێگر عەزیز ) بەڕێوەچوو .
سەرەتای مەراسیمەکە دیکۆمێنتاریەک لەسەر کاروچالاکیەکانی هونەرمەندی جوانەمەرگ نیشانی ئامادەبوان درا و پاشان خەڵاتی ساڵانەی جێگر بەخشرایە کەسایەتی شاری ڕانیە (سەید ئەمین سەید قادر ) کە ناوبراو سەرمایەدارێکە و ساڵانە چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری ڕانیە و دەورووبەری ئەنجام دەدات. 
هەر لە مەراسیمەکەدا  خەڵاتی جێگر بەخشرایە (موزیسیان هونەرمەند محمد انوەر ) ئاودێری باخی خەونە هونەریەکانی جێگر . دواتر، لە لایەن بنەماڵە و ڕێکخەرانی مەراسیمەکە سوپاسی ئامادەبوان و زانکۆی ڕاپەڕین کرا و بە چەند بڕگەیەکی هونەری هونەرمەندان ( کوردۆ سەردار و ئاکام هاوار ) کۆتایی بە مەراسیمەکە هات .