University of Raparin Logo

ئاگاداری بۆ خوێندنی ماستەر بەشێوەی سکۆلەرشیپ

چاپکردن ئیمەیڵ

زانکۆی کوردستان-سنە ٢ کورسی خوێندنی ماستەر بە شێوەی سکۆلەرشیپ ڕادەگەیەنێت بۆ ستافی زانکۆی ڕاپەڕین.
ئاگاداری فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکەین کە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسن لە بوارەکانی ( شوێنەوارناسی، زمان و ئەدەبی فارسی، زمان و ئەدەبی کوردی، باخداری، سامانی ئاژەڵ)، وە مەرجەکانیان تێدایە داواکاری پێشکەش بکەن.

درێژەی بابەت

گروپی کۆمەکی زانکۆ نەوایەک بۆ هاوکاری خوێندکاران

چاپکردن ئیمەیڵ

گروپی کۆمەکی زانکۆ ، گروپێکی خۆبەخشی بێلایەنە لە زانکۆی ڕاپەڕیندا کار دەکات بۆ هاوکاری کردنی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەرین لە هەردوو کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ ، ئەم گرووپە لە لایەن کۆمەڵێک لە خوێندکاران و مامۆستایەکی خۆبەخشی زانکۆکەمان دروست بووە و بەڕێوە دەبرێت ، لە ژێر ڕۆشنایی و ڕێگە پێدانی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین لە ١١/ ٤ / ٢٠١٦ یەکەم کۆبونەوەی ئەنجام دا. لەماوەی سێ ساڵی کار کردندا دوو مامۆستا سەرپەرشتیاریان کردوە یەک لە دوای یەک نزیکەی سەد ئەندام کاریان تێدا کردوە و نزیکەی (٢٦٠) فێرخواز سودمەندبوون لە هاوکاری دارایی گرووپەکە .

درێژەی بابەت

بەرھەمێکی کوردۆ سەردار لەوەرزی یەکەمی ئۆرکێسترای سلێمانی پێشکەشکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئۆرکێسترای سلێمانی کۆنسێرتی وەرزی یەکەمی ساڵی (۲٠۱۸)ی بەڕابەرایەتی دکتۆر عبدوڵا جەمال سەگرمە لە ڕۆژانی ۳_٤ / ۳/ ۲٠۱۸ نمایشتکرد، کە تێدا پێنج بەرھەم پێشکەشکران کە سێ بەرھەمیان کاری سێ دانەری جیھانی بوون کە ھەر یەک لە (P. Tchaikovsky, Ciprian Porumbescu , George Gershwin )بوون.
ھەر لەکۆنسێرتەکەدادوو کاری دوو موزیک دانەری کورد (دکتۆر عەبدڵا جەمال سەگرمە و کوردۆ سەردار) پێشکەشکران.
کاری دوو دانەرە کوردەکە بریتی بوو لە بەکارھێنانی میلۆدی کوردی و دارشتنەوەی لە ناو فۆرمیکی موزیکی جیھانی لە سەر بنەمای زانستی ھاڕمۆنی سەردەم.

شایانی باسە، کوردۆ سەردار لەناوەندی هونەری لەزانکۆی راپەڕین درێژە بەچالاکیە هونەرییەکانی دەدات.