ئۆرکێسترای سلێمانی کۆنسێرتی وەرزی یەکەمی ساڵی (۲٠۱۸)ی بەڕابەرایەتی دکتۆر عبدوڵا جەمال سەگرمە لە ڕۆژانی ۳_٤ / ۳/ ۲٠۱۸ نمایشتکرد، کە تێدا پێنج بەرھەم پێشکەشکران کە سێ بەرھەمیان کاری سێ دانەری جیھانی بوون کە ھەر یەک لە (P. Tchaikovsky, Ciprian Porumbescu , George Gershwin )بوون.
ھەر لەکۆنسێرتەکەدادوو کاری دوو موزیک دانەری کورد (دکتۆر عەبدڵا جەمال سەگرمە و کوردۆ سەردار) پێشکەشکران.
کاری دوو دانەرە کوردەکە بریتی بوو لە بەکارھێنانی میلۆدی کوردی و دارشتنەوەی لە ناو فۆرمیکی موزیکی جیھانی لە سەر بنەمای زانستی ھاڕمۆنی سەردەم.
شایانی باسە، کوردۆ سەردار لەناوەندی هونەری لەزانکۆی راپەڕین درێژە بەچالاکیە هونەرییەکانی دەدات.