University of Raparin Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەرکى دارایى تاقیکردنەوەکانى زمان دەگرێتە ئەستۆ

چاپکردن ئیمەیڵ

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

بەڕەچاوکردنى بارودۆخى دارایى هەرێمى کوردستان و، لە پێناو ڕەخساندنى هەلى زیاتر بۆ کاندیدانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بۆ هەردو سیمستەرى (زستانە و هاوینە) لەسەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکرد.

لەو چوارچێوەیەدا، لە نوسراوێکدا بەژمارە (٣٨٥٨) کە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتى (٢٠١٨/٣/٧) لەلایەن د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئیمزا کراوە و، رێنمایى ژمارە (٣)ى ساڵى (٢٠١٨)ى پێدراوە، بڕیاردراوە بە"درێژکردنەوەى ماوەى (٦) شەش مانگی دیکە وەک دواین دەرفەت بۆ بەدەستهێنانى مەرجی توانستى زمانى ئینگلیزی بەپێى ناوەڕۆکى رێنمایی ژمارە (٤)ى ساڵى (٢٠١٦)ى خوێندنى ماستەر و بەپێى ناوەڕۆکى رێنمایی ژمارە (٥)ى ساڵى (٢٠١٦)ى خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بۆ هەردوو (سیمستەرى زستانە و هاوینە)ى ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧)، ئەم ماوە درێژکردنەوەیە لە رێکەوتى تێپەربوونى ساڵێک و سێ مانگ بەسەر ڕێکەوتى دەرچوونى فەرمانى زانکۆیی کاندیدان دەست پێدەکات"، هەروەک بەپێى خاڵێکى دیکەى هەموارکراوەکەدا هاتوە "درێژکردنەوەى ئەم ماوەیە تەنها ئەو کاندیدانە دەگرێتەوە کە بەبەڵگە و دۆکیۆمێنت دەیسەلمێنن لە ماوەى ڕابردوو بەشدارى خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزیان کردوە، یاخود یەکێک لە تاقیکردنەوەکانى (IELTS, TOEFL-iBT, TOEFL, Pearson-PTE)ى ئەنجامداوە، بەڵام نمرەى پێویستیان بەدەستنەهێناوە، بە پێچەوانەوە ئەو ماوەیەى سەرەوەیان بۆ درێژناکرێتەوە".

هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەفەرمانى وەزارى ژمارە (٣٢٩) ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتى (٢٠١٨/٣/٧) بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، بڕیاردرا کە زانکۆکان لەو ماوەیەدا کە بۆ کاندیدەکان درێژدەکرێتەوە دەبێ خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرەکانى زمان بۆ سەرجەم کاندیداکان بکەنەوە، بەشێوەیەک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتەکەمان و، وەزارەتى پەروەردە بەخۆڕایى بێت، لەهەمان کاتدا وەزارەت بڕیاریدا هەر کاندیدێکى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا کە مامۆستا یان فەرمانبەرى هەمیشەیی سەر بە دامەزراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بێت، دواى بەشداریکردنى لە خولى پەرەپێدانى زمان لە سێنتەرەکانى زمان، دواتر نمرەى پێویستى یەکێک لە تاقیکردنەوەکانى (IELTS, TOEFL-iBT, TOEFL, Pearson Academic-PTE) بە پێى ناوەرۆکى رێنمایی ژمارە (٤)ى ساڵى (٢٠١٦)ى ماستەر و رێنمایی ژمارە (٥)ى ساڵى (٢٠١٦)ى دکتۆرا بەدەستهێنا، بۆ لەمەودوا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تێچووى دارایی تاقیکردنەوەى توانستی زمانی ئینگلیزی دەگرێتە ئەستۆ.

http://www.mhe-krg.org/ku/node/3682

وەزارەتى خوێندنى باڵا (٣٥) کورسى خوێندن لە ڕوسیا ڕادەگەێنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوازیارانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە ڕوسیا (٣٥) سی و پێنچ سکۆلەرشیپ-ى خوێندنى باڵا (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) ى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى مەرجەکانیان تێدایە لەماوەى دیاریکراودا داواکارى خۆیان پێشکەش بکەن.

یەکەم/ مەرجەکان:

درێژەی بابەت

وێرکشۆپێک لەبارەی بیتکۆین لە زانکۆی ڕاپەڕین سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٦ی ئازاری ٢٠١٨، بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێک دەربارەی (Is Bitcoin Money) سازکرد.

سەرەتای وێرکشۆپەکە د.بەهزاد وسو حمەد بەڕێوەبەری سێنتەری توێژینەوەی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا سوپاسی بەشی ئەندازیاری کرد بۆ سازدانی وێرکشۆپەکە لەسەر بابەتێکی وەها هەنوکەیی و سەردەمی، دواتر کورتەباسێکی سەبارەت بە بیتکۆین و بایەخی وێرکشۆپەکە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

درێژەی بابەت