په‌یامی ئه‌نجومه‌نی زانکۆی ڕاپه‌ڕین له کۆبوونه‌وه‌ی ٢٠١٨/٤/٢ بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێزی زانکۆمان
ئه‌نجومه‌نی زانکۆی ڕاپه‌ڕین پشتیوانی ته‌واو له ماف و داوای ڕه‌وای مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانکۆمان ده‌کات و سوپاسی ئه‌رک و هه‌وڵ و ماندووبوونی هه‌موولایه‌ک ده‌کات که چه‌ند ساڵێکه له دۆخی سه‌ختی دارایی، نه‌تانهێشتووه پڕۆسه‌ی خوێندن په‌کی بکه‌وێت و به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تکردنی ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مان ...
ئه‌نجومه‌نی زانکۆ سیسته‌می پاشه‌که‌وتی مووچه به کارێکی نایاسایی و نائاسایی ده‌زانیین وه ده‌خوازین له زووترین کاتدا کۆتایی به‌م سیسته‌مه بهێنرێت و هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
ئەنجومەنی وەزارەتى خوێندنى باڵا پشتگیرى خۆى بۆ داواى مامۆستایان و فەرمانبەران دوپاتکردەوە
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەنجومەنى وەزارەت لە خەمى باشکردنى بارودۆخى دارایى مامۆستایان و فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانە، بۆ ئەوەش پڕۆژەیەک گەڵاڵە دەکات و بەرزى دەکاتەوە بۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان.
ئەو ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتى (٢٠١٨/٣/٢٧) لە میانەى سەرپەرشتیکردنى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت هات و تیایدا، پڕۆژەیەکی وەزارەتەکەمانە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی کێشەی دارایی و موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تاوتوێکرا.
لەزانكۆی راپەڕین، كار بۆ كردنەوەی كۆلێژی پزیشكی و هەندێ بەشی نوێ دەكرێت
دیداری: شوان وەسانی
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (دكتۆر هێرش رەسوڵ)، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بۆ كاروباری خوێندكاران، لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانییدا باس لە چەندین پرسی تایبەت بە خوێندكاران و كردنەوەی بەشی تازەو پلانی ئایندەی زانكۆی راپەڕین دەكات.
سەرەتا و ئێستای زانکۆ
سەرەتا سەربارەت بە مێژووی زانكۆی راپەڕین (پ.ی.د.هێرش رەسوڵ) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، وتی "زانكۆی راپەڕین بە شێوەیەكی رەسمی ساڵی (٢٠١٠) دامەزراوە، بەڵام بناغەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كۆلێژانەی پێشتر لە رانیەو قەڵادزێ كرابوونەوە و سەر بە زانكۆی كۆیە بوون، سەرەتا كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بووە، و دواتریش كۆلێژی زمان و پەروەردە لەقەڵادزێ كرانەوە، دواتریش كۆلێژی پەرستاریش لە رانیە.