University of Raparin Logo

وۆركشۆپێك دەربارەی (GIS) سیستەمی زانیارییە جوگرافیەكان بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

وۆركشۆپێك بۆ ماوەی سێ رۆژ لە (17-19-3-2018) دەربارەی بەرنامەی (GIS) سیستەمی زانیاریە جوگرافیەكان (كارتۆگرافی) بۆ مامۆستایانی بەشی جوگرافیا لەزانكۆی راپەڕین رێكخرا.

وۆكشۆپەكە بۆ بەمەبەستی زیاتر سوود گەیاندن و بەكارهێنانی ئەو بەرنامەیە لە توێژینەوەكانی جوگرافیا كە هاوكارێكی سەرەكی و باشە بۆ زیاتر راست بوون و دەرچوونی توێژینەوەكان بەتایبەت كە نەخشە رووی زۆرێك لە زانیاریەكان دەردەخات لە زانستی جوگرافیادا بە زانین و بەكارهێنانی بەرنامەی (Arc Gis 10.5).
شایانی باسە خولەكە لەلایەن مامۆستا محمد وەتمان وانەكانی وترایەوە.

پەیامی سەرۆکی زانکۆ، بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز

چاپکردن ئیمەیڵ

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکارانی خۆشەویست و هەموو گەلی کورد دەکەین.

دیارە نەورۆز وەک تاکە جەژنی نەتەوەییمان سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە گەلەکەمان قوربانی گەورەی داوە لەپێناو ئازادی و بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی.
بۆیە لەم جەژنەدا ھیوادارین سەرەتای ساڵی نوێی کوردیمان سەرەتای ژیانێکی نوێ بێت بۆ گەلی کورد و مژدەی سەرکەوتنی کوردانی خۆرئاوا شاری بەرخۆدانی عەفرینی بەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پێبێت.

ھەرشاد و سەرکەوتووبن

د. موفق خالد
سەرۆکی زانکۆی راپەڕین

ئێسكه‌ په‌یكه‌ری زینده‌وه‌‌رێكی نه‌ناسراو ده‌دۆزرێته‌وه‌

چاپکردن ئیمەیڵ

بەشی بایۆلۆجی لە زانكۆی ڕاپەڕین وەك یەكەمین ناوەندی زانستی دەست بە لێكۆڵینەوە دەكات لەسەر ئەو زیندەوەرە
ئەم ئێسكەپەیكەرە لە باكوری خۆرهەڵاتی بناری قەندیل لە ناوچەی قڕناقە دەدۆزرێتەوە و لە لایەن‌ شارەوانی بناری قەندیل وە دەپارێزرێت و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەرو سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین، دەگوازرێتەوە بۆ زانكۆی ڕاپەڕین بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و دۆزینەوەی جۆری زیندەوەرەكە. زیندەوەرەكە وادیارە كە 5‪-‬3 مانگێك ببێت كە مردووە و لە لایەن ئاژەڵی ترەوە گۆشتەكەی خوراوە و تەنها ئێسكەپەیكەری ماوەتەوە، ئێسكەپەیكەری زیدەوەرەكە پێكهاتووە لە لەشێكی 130 سم و كەلە سەرێكی بچووك و دوو كەڵپەی تیژ و دوو قاچی 50 سم كە هەریەكەیان پێ یەكی 16 سم درێژ و 5 پەنجەی هەڵگرتووە لەگەڵ بوونی 28‪-‬26 بڕبڕە.

درێژەی بابەت