بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
بەدروشمى (كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى سه‌قامگیر زاده‌ى به‌هێزى ژنانه)، ئه‌مڕۆ پێنچ شەممە، ڕێکەوتى (2018/3/8) لە ڕۆژى جیهانى ژناندا، به ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و، د.یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرەکانى حكومه‌ت و پا‌ڕله‌مانتاران و سەرۆکى زانکۆکان و، نوێنه‌رى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و، توێژەران و مامۆستایانى زانكۆ، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەهەماهەنگى ئەنجومەنى باڵاى خانمان، كۆنفرانسى په‌ره‌پێدانى سێنته‌ره‌كانى جێنده‌رناسى له زانكۆكانى كوردستانى به‌ڕێوه‌برد.