لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری کارگێڕی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و رۆشنبیری بەهاوکاری بەشی کارگێڕی لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئامار‌و پلان و ئایتی خولێكی ڕۆشنبیری کارگێڕی بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکەنەوە، خولەکە ماوەی چوار هەفتە دەخایەنێت و پێویستە گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ بەشداربن تیایدا، لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی تایبەت دەبەخشرێت بە بەشداربووان.
کۆرسی فکری لە زانکۆی راپەڕین کۆتایی هات
ڕۆژانی ١١-٢٦ی تەموزی ٢٠١٨، گروپی دەنگ بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری لە زانکۆی راپەڕین و بە بەشداری پسپۆڕان کۆرسێکی فکری لە بوارەکانی (مێدیا، پەروەردە، ئایین، پۆست مۆدێرن، یاسا، سیاسەت) لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین سازکرد.
کۆرسەکە ماوەی سێ هەفتەی خایاند، تیایدا شه‌ش سمینار لە سەر چەند تەوەرێکی جیاواز بەڕێوەچوون .
له کۆرسه (فکری) ـه‌كه‌دا سیمیناری (فكر و میدیا ) له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ھێرش ر‌سوڵ و مۆستا ئاراز رەمەزان و سیمیناری ( فكر و یاسا ) له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر پێشەوا حەمید و سیمیناری (فکرو پەروەردە) له‌لایه‌ن دکتۆر فارۆق رەفیق و سیمیناری ( فكر و ئایین ) له‌لایه‌ن ھاوژینی مەلا ئەمین و سیمیناری ( فكر و سیاسەت ) له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئومێد رەفیق فتاح و سیمیناری (فكر و پۆست مۆدێرن) له‌لایه‌ن مامۆستا ئارام قادر صابر پێشکەشکران ، لە بەرواری ٢٠١٨/٧/١١ تا ٢٠١٨/٧/٢٦ پێشكه‌ش كران.
لە کۆتایی کۆرسەکەدا سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە پێشکەشکارانی سیمینارەکان، هەروەها بڕوانامەی بەشداریکردنی به‌خشییه ئه‌و بەشداربووانه‌ی کە لە پێنج سیمیناری کۆرسەکەدا ئاماده‌ییان هه‌بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كار له به‌یروت به‌شداری خوولێكی راهێنانی كرد
ڕۆژانی ٨ بۆ ١٠ی تەموزی ٢٠١٨، به فه‌رمانی به‌ڕێز وه‌زیری خوێنی بالا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، گشت به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سه‌نته‌ری كار لە زانكۆ حکومییەکانی هەرێمی كوردستان شاندكران بۆ وه‌رگرتنی خولیكی تایبه‌ت له بواری راهێنه‌ری له ولاتی به‌یروت. خوله‌كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (سپێرهێد) ی به‌ڕیتانی به‌ڕێوه چوو كه ماوه‌ی (٣) رۆژی خه‌یاند.
(Institution Leadership and Management (ILM
ئامانج له خوله‌كه به‌رزكردنه‌وه‌ی و ناساندنی به‌ڕێوه‌به‌رەکانی سه‌نته‌ری به‌كارخستنی زانكۆ حکومییەکانی كوردستانە وه ك راهێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی ره‌سمی بتوانن ڕاهێنان بكه‌ن به‌ستافی زانكۆ.
ناوه‌رۆکی پڕۆگرامی خوله‌كه:
ناوه‌رۆكی پرۆگرامی خولە‌كه بۆ ڕۆژی یه‌كه‌م : چۆنیه‌تی ووتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان و شێوازی قسه‌كردن .
ڕۆژی دووه‌م: چۆنیه‌تی داڕشتنی پرۆگرام و دروستكردنی پرێزنته‌یش و چۆنیه‌تی نوسینی ناوه‌رۆكی پریزینته‌یشن بۆ (تره‌ینینگ)
ڕۆژی سێیه‌م : چۆنیه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی سیمینار و وۆركشۆپ كه چۆن دوای ئه‌نجامدانی سیمینار ( فیدباك) وه‌رده‌گریه‌وه به چشێوازێك زانیارییه‌كان شیده‌كه‌یته‌وه بۆ دڵنیابوونمان له سه‌ركه‌وتنی سیمیناره‌كان.
له كۆتایی خوله‌كه‌دا تاقی كردنه‌وه به به‌شداربوان كرا‌و، به شێوازی تیۆری و پراكتیكی و ڤیدیۆ به ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای به‌شداربوان بۆ بونیان به راهێنه‌ری سه‌ركه‌وتوو، هەروەها بڕوانامه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی به‌ریتانی ( ئای.ئێڵ. ئێم) وه‌رده‌گرن.
بابەتی تر...
- هەشت لە باوترین هەڵەکانی ئایەڵتس و چۆنیەتی خۆبە دورگرتن لێیان
- شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێم كێشه‌ی دانپیانانی زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چارەسەر دەکات
- سەنتەری كار خولی ڕاهێنانی تواناكان بۆ هەشتا خوێندكار دەكاتەوە بۆ ئەمساڵی خوێندن
- حەوت کەناڵی ناوازەی یوتوب بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی