University of Raparin Logo

لە زانکۆی راپەڕین کۆتایی بە خولێکی تێنسی سەرمێز هات

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی سێشەمە ٣ی تەموزی ۲۰۱۸، بە ئامادەبوونی پ.د صباح رەشید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د هێرش رەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و دکتۆر بەهزاد وسوو حمد بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی ڕاپەڕین، یاری کۆتایی خولی تێنسی سەرمێز ئەنجامدرا.

 خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و رۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین سەرپەرشتی دەکرا، تایبەت بوو بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین. 

یاری کۆتایی خولەکەش لە نێوان یاریزانان (م. پێشەوا بابەکر و محمد ئەنوەر) بەڕێوەچوو، هەردوو یاریزان بە کێبڕکێیەکی گەرمەوە لە پێناو بردنەوە هەوڵی تەواوی خۆیان خستەگەڕ.

ئەجامی یارییەکەش ( ٣ - ٢ )گێم لە بەژەوەندی م. پێشەوا بابەکر کۆتایی هات و توانی نازناوی خولەکە بەدەستبهێنێت.

لە خولەکەدا ٢٢ یاریزان لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشدارییان کرد، بەشێوازی دوو دۆڕان بۆ دەرەوە یارییەکان بەڕێوەدەچوون.