ڕۆژى دووشەممە ڕێكهوتى ٢٠١٨/٨/١٣ بەڕێزان سەرۆكى زانكۆى ڕاپهڕین د. موفق خالید و یاریدهدهرى سهرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى د.سهباح ڕهشید به یاوهرى شاندێكى زانكۆ سهردانى زانكۆى كۆیهیان كرد. دواى پێشوازیكردن لهلایهن سهرۆكى زانكۆ پ.د. وەلى مەحمود حەمەد و ئهنجومهنى زانكۆكه، شاندى باڵاى ههردوو زانكۆ كۆبوونهوه.
بڕیاری نوێ بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەکان دەردەچێت
ب. ڕاگەیاندنی زانکۆ
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی یەکسانکردنی بڕوانامەکان دەرکرد، بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (١١٠٤) بریاردراوە، ئەو کەسانەی، کە فەرمانبەرن لەدامودەزگاکانی میریدا، و بەبێ مۆڵەتی خوێندن چونەتە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن، بەهیچ شێوەیەک یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ ناکرێت.
مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین پەیپەرێک لە جۆرناڵێکی بەریتانی بڵاودەکاتەوە
لە بەردەوامی چالاکییە زانستییەکانیدا، مامۆستا و توێژەر لە بەشی بایۆلۆجی کۆلێژی زانست (سالار علی شریف) رۆژی ۲۰۱۸/۸/۸ پەیپەرێکی بەناونیشانی Gene editing in the context of an increasingly complex genome
لە جۆرناڵی بەریتانی BMC Genomics کە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری بەرزە بڵاوکردەوە، لە توێژینەوەکەدا هەریەک لە توێژەران Kevin Blighe, Rachel S Kelly,
Jessica A Lasky-su.