University of Raparin Logo

بڕیاری نوێ بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەکان دەردەچێت

چاپکردن ئیمەیڵ

ب. ڕاگەیاندنی زانکۆ
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی یەکسانکردنی بڕوانامەکان دەرکرد، بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (١١٠٤) بریاردراوە، ئەو کەسانەی، کە فەرمانبەرن لەدامودەزگاکانی میریدا، و بەبێ مۆڵەتی خوێندن چونەتە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن، بەهیچ شێوەیەک یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ ناکرێت.


هەر لەنوسراوەکەدا ئەوە خراوەتەروو کە ئەو کەسانەی دکتۆرایان وەرگرتووە و ماوەی وەرگرتن لەدکتۆرا لەگەڵ ماستەرەکەیان کەمترە لە (2) ساڵ، یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ دەکرێت، کە ئێستا بڕوانامەیان وەرگرتووە، هەروەها لەبەرواری (١\٩\٢٠١٨)ەوە بۆ هیچ کەسێکیتر ناکرێت کە ماوەی ماستەرو دکتۆراکەی لە (٢) ساڵ کەمتر بێت.
لەبڕگەیەکی دیکەی فرمانە وەزارییەکەدا هاتوە کە ئەوانەی ماستەریان تەواوکردووە و کۆنمرەی بەکالۆریۆسیان، لە(٦٥٪) کەمترەو (٥) ساڵ خزمەتیان هەیە یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ دەکرێت.
هەر لەفەرمانەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەکان هیچ ڕێزبەرێک بۆ هیچ کەسێک و کەیسێک ناکرێت.

 

کلیک بکە بۆ بینینی فەرمانی وەزاری