University of Raparin Logo

کۆرسی فکری لە زانکۆی راپەڕین کۆتایی هات

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژانی ١١-٢٦ی تەموزی ٢٠١٨، گروپی دەنگ بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری لە زانکۆی راپەڕین و بە بەشداری پسپۆڕان کۆرسێکی فکری لە بوارەکانی (مێدیا، پەروەردە، ئایین، پۆست مۆدێرن، یاسا، سیاسەت) لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین سازکرد.

کۆرسەکە ماوەی سێ هەفتەی خایاند، تیایدا شه‌ش سمینار لە سەر چەند تەوەرێکی جیاواز بەڕێوەچوون .

له‌ کۆرسه‌ (فکری) ـه‌كه‌دا سیمیناری (فكر و میدیا ) له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ھێرش رسوڵ و مۆستا ئاراز رەمەزان و سیمیناری ( فكر و یاسا ) له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر پێشەوا حەمید و سیمیناری (فکرو پەروەردە) له‌لایه‌ن دکتۆر فارۆق رەفیق و سیمیناری ( فكر و ئایین ) له‌لایه‌ن ھاوژینی مەلا ئەمین و سیمیناری ( فكر و سیاسەت ) له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئومێد رەفیق فتاح و سیمیناری (فكر و پۆست مۆدێرن) له‌لایه‌ن مامۆستا ئارام قادر صابر پێشکەشکران ، لە بەرواری ٢٠١٨/٧/١١ تا ٢٠١٨/٧/٢٦ پێشكه‌ش كران.

لە کۆتایی کۆرسەکەدا سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین بڕوانامەی ڕێزلێنانی  بەخشییە پێشکەشکارانی سیمینارەکان، هەروەها بڕوانامەی بەشداریکردنی به‌خشییه‌ ئه‌و بەشداربووانه‌ی کە لە پێنج سیمیناری کۆرسەکەدا ئاماده‌ییان هه‌بوو.