لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری کارگێڕی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و رۆشنبیری بەهاوکاری بەشی کارگێڕی لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئامارو پلان و ئایتی خولێكی ڕۆشنبیری کارگێڕی بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکەنەوە، خولەکە ماوەی چوار هەفتە دەخایەنێت و پێویستە گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ بەشداربن تیایدا، لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی تایبەت دەبەخشرێت بە بەشداربووان.
خولەکە لە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٨/٥دەستپێدەکات لە ٢٠١٨/٩/٥ کۆتایی دێت، کە تیایدا ئەم بابەتانە بە مامۆستایان و فەرمانبەران دەوترێنەوە (ئەتەکێتی مامۆستایان و فەرمانبەران،یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری، کەسێتی مامۆستا و فەرمانبەر، ئیدارەی سەرکەوتووی سەردەم، ئەرک و مافی مامۆستا و فەرمانبەر، سێوازی نوسینی نوسراوی فەرمی، خاڵبەندی ڕێساکانی زمانەوانی، یاسای ڕێکاری مامۆستایان و فەرمانبەران، بەگری شارستانی، تەندروستی و سەلامەتی، ویندۆز و ئینتەرنێت و ۆرد و ئێگزڵ)