ئایەڵتس تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بەتوانستی زمانی ئینگلیزیە،کەلەسەرانسەری دنیا پشتی پێدەبەسترێت. وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێمیش ئەوتاقیکردنەوەیەک کردووە بەپێشمەرجی کاندیدانی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا. بەوھۆیەوەبەڕێوەبەرێتی پەرەپێدان وسەنتەری زمان لەزانکۆی ڕاپڕین ، ڕۆژی دووشەمە ٢٠١٨/٩/١٠ بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان وزمان ۆرکشۆپێکی تایبەت بەتەکنیکەکانی ئایەڵتس بۆ کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا ئەنجامدا،بەمەبەستی ئاشناکردن و ڕاھێنانی بەشداربوان لەسەر تاقیکردنەوەی ئایەڵتس.
م.صلاح بابک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان وزمان بەسایتی زانکۆی ڕاگەیاند «ئەم ۆرک شۆپە ھاوکاریەکی باشە بۆ کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا کەلە دووھەفتەی داھاتودا دەچنەتاقیکردنەوەی ئایەڵتس» ھەروەھا وتیشی « ۆرکشۆپەکە ھەرچوار بەشی خوێندنەوەو نوسین و گوێگرتن و قسەکردن لەخۆدەگرێت، وەبڕیاروایە ڕۆژی چوارشەمە ١٢/٩ لەزانکۆی ڕاپەرین تاقیکردنەوەیەکی بەشداربوان بکرێت بەھەمان تەکنیکەکانی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس، بۆ ئاشنابوون وبەرچاوڕونی زیاتری بەشداربوان»
سیمینارێک لەسەر سیستەمی (ECTS) بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامدەدرێت
ڕۆژی ٨ / ۹ / ۲۰۱۸، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی بۆ بەڕێز (بەرهەم حەیدەر) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری لە زانکۆی ئیشک- هەولێر، لەسەر سیستەمی (ECTS) بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخست.
ئامانج لە سیمینارەکە، ئاشنابونی زیاتری مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین بوو بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیستەمەکە، کە بڕیارە لە ساڵی نوێی خوێندن لە چەند بەشێک پەیڕەوی بکرێت.
د.یوسف گۆران: بۆ جارى سێیەم ڕیزبهندی نیشتیمانی زانکۆکانى هەرێمى ڕادەگەێنین
ڕاگهياندنى وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژينهوهى زانستى
د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژينهوهى زانستى لەمانگى دەى ئەمساڵدا بۆ جارى سێیەم رانکینگى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنین، بەو داتایانەشى ئێستا لەبەردەستماندان بەپێى ئەو ستاندارانەى کە کردوومانە ئێستا من ئەتوانم ئەوتان پێبڵێم کە ئێستا زۆر ئاماژەى دڵخۆشکەر هەن بە نیسبەت زانکۆکانەوە سەرەجەم زانکۆکان لەو داتایانەى لەبەردەستدان بەرەو پێشچوونى باشیان لەو بوارانەدا بەدەست هێناوە بەتایبەتى لەبوارى لێکۆڵینەوە.
بابەتی تر...
- مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری کۆنفراسێکی زانستی نێودەوڵەتی کرد لە وڵاتی بەریتانیا
- خوێندکارێکی دکتۆرای زانکۆی ڕاپهرین، دهبێته یهکهم دهرچووی دکتۆرا له پرۆگرامی زهمالهی ههنگاریا
- زانکۆی ڕاپەڕین پێشبڕکێی مەلەوانی ڕێکخست
- خولێكی ڕۆشنبیری کارگێڕی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی پەروەردە کرایەوە