به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن له زانكۆی ڕاپه‌ڕین له به‌رواری ٣٠ی کانوونی دووەمی٢٠١٩، خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌م له (کۆلێژی په‌رستاری و بەشی ئه‌ندازیاری) كه هاوبه‌شن له ده‌رسی (Environmental Conservation) پاراستنی ژینگه، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خوێندكارانی قۆناغی دووه‌م له به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی له چالاكییه‌كی خۆبه‌خشی ژینگه‌ییدا، هه‌ڵسان به پاككردنه‌وه‌ی كه‌مپی زانكۆی ڕاپه‌ڕین له پاشه‌ڕۆی زیان به‌خش و خۆڵ و خاشاك.
چالاکییەکە به ئامانجی نیشاندان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ژینگه‌یی له به‌رامبه‌ر پاك ڕاگرتنی ژینگه‌ی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ڕێکخرابوو، له كۆتایی چالاكیه‌كه‌دا به دروشمی (پاراستنی ژینگه ئه‌ركی هه‌موومانه) دوو سه‌له‌ی خۆڵ كه تایبه‌تن به كۆكردنه‌وه‌ی ده‌به‌ی پلاستیكی و قوتوی كانزایی كه له‌لایه‌ن هەردوو بەشەکەوە دیزاینكراون به‌خشرانە سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ڕاپه‌ڕین، کە له‌ناو كه‌مپی زانكۆدا جێگیرده‌كرێن وه‌ك په‌یامێك بۆ پاراستنی ژینگه و چه‌سپاندنی ڕۆحی به‌رپرسیاریه‌تی و ژینگه پارێزی له بیری هه‌موواندا.