ئەمڕۆ چوارشەممە (13-2-2019) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ لەدرێژەی خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین، سیمینارێك لەلایەن بەڕێز ( Cllifford Gardner) لەژێر ناونیشانی (Wrting a successful grant proposal) پێشكەشكرا.
خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت و لەماوەی مانگێكداو لەچوارچێوەی خولەكەدا (12) سیمینار پێشكەشدەكرێن.