University of Raparin Logo

فیستیڤاڵی زانستی و كەلتوری بۆ تواناكانی خانمان رێكدەخرێ

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە رۆژی چوارشەممە (27-2-2019) كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، فیستیڤاڵی زانستی و كەلتوری بۆ تواناكانی خانمان رێكبخرێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و رۆشنبیری زانكۆ.

فیستیڤاڵەكە ئەم بوارانە لەخۆدەگرێت (موزیك و گۆرانی، شیعر، شانۆ، نمایشی جل و بەرگ، خەنەبەندان و تابلۆی هەڵپەڕكێ، سیمینار – كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی).

پێشبرکێی زانستی لە نێوان سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین دەستپێدەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە (٢٥ . ٢ . ٢٠١٩)، بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری لقی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان چالاکی پێشبركێی زانستی لە نێوان سەرجەم بەشەکانی زانکۆ دەستپێکرد.

پێشبرکێی ئەم هەفتەیە لە نێوان خوێندکارانی بەشی فەلسەفە و خوێندکارانی بەشی کۆمپیوتەردابوو، دوای ئاراستەکردنی یانزە پرسیار لە هەر بەشێکیان سەرئەنجام پێشبرکێکە بە یەکسانبوون کۆتایی پێهات ، بۆیە لیژنەی پێشبرکێ بریاریدا هەردوو بەشەکە بەسەرکەوتوو دابنێت و لەگەل بەشە سەرکەوتوەکانی تر رووبەڕوو دەبنەوە.

سێنتەری زمان تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی ئەنجامدا

چاپکردن ئیمەیڵ

 

لە دوای کۆرسێکی ٧٢ کاتژمێری زمانی ئینگلیزی بە چاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ، ٢٤\٢\٢٠١٩، تاقیکردنەوەی ئینگلیزی بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی بۆ ئاستەکانی Beginner و Elementary و Pre-Intermediate ئەنجامدرا. هەروەک دوو شەممەی ڕابردووش ئاستەکانی Intermediate و Upper-Intermediate و PreAdvanced تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا.

درێژەی بابەت