ئەمڕۆ یەكشەممە (17-2-2019) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ لەدرێژەی خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین، سیمینارێك لەلایەن بەڕێز دكتۆر ( Mahmood A Mohamad) لەژێر ناونیشانی (How to prepare for a conference) پێشكەشكرا.
خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت و لەماوەی مانگێكداو لەچوارچێوەی خولەكەدا (12) سیمینار پێشكەشدەكرێن.