مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی (Influence of Ni addition and heat treatment on phase transformation temperatures and microstructures of a ternary CuAlCr alloy) لە گۆڤاری (The European Physical Plus) كە ئیندێكسی دەزگای بڵاوكردنەوەی (Springer)ی هەیەو ئیمپاكت فاكتەری (2.240)ە بڵاودەكاتەوە.
مامۆستا ئیبراهیم نازم كە مامۆستایە لەزانكۆی راپەڕین و لەئێستادا لەتوركیا خوێندكاری دكتۆرایە لەپسپۆڕی فیزیا، نوسەری توێژینەوەكەیە، بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین وێڕای پیرۆزبایی هیوای بەردەوامیی بۆ دەخوازین.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە گرتە لەم بەسەرە بكە:
https://link.springer.com/article/10.1140/epjp/i2019-12479-3