University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێک بە ناونیشانی ڕاپەڕین، ڕوداوێک لە نێوان ئامانج و ئەنجامدا سازدەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی (۲۸)هەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ٥ی ئاداری ۱۹۹۱ی گەلی کوردستان، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی ڕاپەڕين سیمپۆزیۆمێک ڕێکدەخات.

بڕیارە رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۱۲-۳-۲۰۱۹، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی راپەڕین سیمپۆزیۆمێک بە ناونیشانی (راپەڕین، ڕوداوێک لە نێوان ئامانج و ئەنجامدا) سازبكات.

درێژەی بابەت

سیمینارێك دەربارەی ئەتەكێت و زمانی جەستە پێشكەشكرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە (3-3-2019) لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین، رۆژی سێیەمی خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بۆ ژمارەیەك كارمەندو ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین بەڕێوەچوو و تێیدا سیمینارێك دەربارەی ئەتەكێت و زمانی جەستە پێشكەشكرا.
لەلایەن دكتۆر (ئاراز رەمەزان ) مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین سیمینارێك دەربارەی ئەتەكێت و زمانی جەستە پێشكەشی ئامادەبووان كرا.
خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بەهاوبەشی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی زانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت.

سیمینارێك دەربارەی پڕۆگرامی فولبرایت پێشکەشکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەک شەممە (٣ . ٣ . ٢٠١٩)، ڕێکخراوی ئامدیست (AMIDEAST) بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی زانکۆی راپەڕین، سیمینارێكی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین و ئارەزومەندانی خوێندنی باڵا ئەنجامدا.

درێژەی بابەت