ئەمڕۆ یەک شەممە (٣ . ٣ . ٢٠١٩)، ڕێکخراوی ئامدیست (AMIDEAST) بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی زانکۆی راپەڕین، سیمینارێكی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین و ئارەزومەندانی خوێندنی باڵا ئەنجامدا.
سیمینارەکە لەلایەن مامۆستا هەندرێن سەلمان باڵەکی ئەندامی ڕێکخراوی ئامدیست دەربارەی Fulbright Foreign Student Program بۆ خوێندنی ماستەر لە وڵاتی ئەمریکا پێشکەشکرا ، مەبەست لە ئەنجامدانی سیمینارەکە زیاتر ئاشناکردنی ئارەزومەندانە بە پڕۆگرامەکە و مەرج و ڕێنمایی و چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سپۆنسەری دەکرێت و ڕێکخراوی ئامدیست سەرپەرشتی دەکات
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پڕۆگرامەکە سەردانی ئەم لینکە بکەن:
https://iq.usembassy.gov/education-culture/exchange-programs/fulbright-foreign-student-program
