University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێک بە ناونیشانی ڕاپەڕین، ڕوداوێک لە نێوان ئامانج و ئەنجامدا سازدەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی (۲۸)هەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ٥ی ئاداری ۱۹۹۱ی گەلی کوردستان، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی ڕاپەڕين سیمپۆزیۆمێک ڕێکدەخات.

بڕیارە رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۱۲-۳-۲۰۱۹، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی راپەڕین سیمپۆزیۆمێک بە ناونیشانی (راپەڕین، ڕوداوێک لە نێوان ئامانج و ئەنجامدا) سازبكات.

لە سیمپۆزیۆمەکەدا (٤) بابەتی زانستی دەربارەی رەھەندە مێژوویی و جوگرافییەکان و ئامانج و بەرئەنجامەکانی ڕاپەڕین پێشکەش دەکرێن، كە لەلایەن توێژەرانی ئەكادیمی ئامادەكراون، سیمپۆزیۆمەكە لە ھۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین لە ماوەی یەک ڕۆژدا بەڕێوەدەچێت.

زانكۆی راپەڕین ساڵانە بۆ ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی ڕاپەڕین و بەرز ڕاگرتنی یادەکە، لە ساڵوەگەڕی ڕاپەڕین چەندین چالاکی زانستی و ئەکادیمی سازدەکات، بۆ ئەمساڵیش لەڕێگەی لیژنەیەكی باڵای زانستییەوە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێک بە ناونیشانی (ڕاپەڕین، ڕوداوێک لە نێوان ئامانج و ئەنجامدا) .