مژدە بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین، لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی ڕاپەرین(پ.ی. دکتۆر موفق خالد) و دەستپێشخەری سەنتەری کار پڕۆژەی یانە خوێندکارییەکان ڕاگەیەنرا. لە ئستادا خوێندكارانی سەرجەم بەشە جیاوازەكانی زانكۆ بە مەبەستی بەشداربوون لە یانەی دڵخوازی خۆیان دەتوانن سەردانی سەنتەری كار بكەن بە مەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی پێویست.
پڕۆژەی یانەکان چیە؟
پڕۆژەی یانەکان Club Projects
ئامادەکردن و نووسینى:
زەردەشت خالد محمد
بەرێوبەرى سەنتەرى کار
پێشەکی:-
وەکو ئەوەی ئاشکرایە یەکێک لە پایە گرنگەکانی زانکۆکانی دونیا بریتیە لە بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی مەعریفە (Knowledge Management)، بەتایبەت پێدانی توانا و بەهرە بە خوێندکار کە بتوانێت لە بازاڕی کاردا پێگیری بکات و گەشەa بە تواناکانی بدات. بێگومان بۆ ئەو مەبەستەش لە زانکۆکانی دوونیادا چەندین شێوازی جۆراوجۆر خراوەتەڕوو تاوەکو خوێندکار ئەو مەعریفەیە بە شێوەیەکی پراکتیکی بەدەست بهێنێت بەبێ ئەوەی هەست بەوە بکات کە ناچارکراوە بۆ فێربوون. لە لایەکی تریشەوە ڕۆڵی زانکۆ و بەرتەسککردنەوەی تەنها لە وانەبێژی و زنجیرەیەک چالاکی ئەکادیمی کە ڕەنگە تاقەتپڕوکێن بێت بۆ توێژێكی گەنجی وەکو خوێندکار بەتایبەتتر کە هیچ پەراوێزێک نەبێت تا بتوانێت ئەو چالاکیانە بە کەسی بکات.