ئەمڕۆ چوار شەممە (2019/2/27) لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین، خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بۆ ژمارەیەك كارمەندو ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین كرایەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی زانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت.
زانکۆی ڕاپەڕین ڤیستیڤاڵی زانستی و کلتوری تواناکانی خانمان ئەنجامدەدات
ئەمڕۆ چوار شەممە (٢٧ . ٢ . ٢٠١٩) لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، ڤیستیڤالێکی زانستی و کلتوری تایبەت بە تواناکانی خانمان لە بوارەکانی ( سیمناری کۆمەڵایەتی پەروەردەیی، میوزیک و گۆرانی، شیعر، شانۆ، خەنەبەندان و تابلۆی هەڵپەڕکێ) ئەنجامدا.
یاری کۆتایی خولی تێنسی سەرمێز بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٩، بە ئامدەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، یاری کۆتایی خوڵی تێنسی سەرمێزی بەڕێوەچوو.
خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری بۆ خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو، یاری کۆتایی خوڵەکەش لە نێوان (توانا کاکەڕەش) و (بڕوا رەفیق) خوێندکارانی بەشی بایەلۆجی دابوو، یارییەکەش لە بەرژەوەندی توانا کاکەڕەش بە ئەنجامی ٣-١ کۆمەڵە کۆتایی هات و نازناوی خولەکەی بەدەستهێنا.