University of Raparin Logo

لەچالاكی پێشبڕكێی زانستیدا، بەشەکانی باخچەی ساوایان و مێژوو بردیانەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ شەممە (2 - 3 - 2019)، لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، پێشبركێی زانستی لە نێوان بەشەکانی مێژوو لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و بەشی بایۆلۆجی لەکۆلێژی زانست و ھەروەھا بەشەکانی باخچەی ساوایان لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لەزانكۆی راپەڕین بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین توێژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێکی بە ناوبانگی جیهانی بڵاودەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

د. ئارام محمد ڕەسوڵ مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی ڕاپەین توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی An Energy Efficient Tour Construction Using Restricted K-Means Clustering Algorithm For Mobile Sink in Wireless Sensor Network لە گۆڤاری IEEE Explore بڵاوکردەوە کە یەکێکە لە بەناوبانگترین گۆڤارە زانستیەکانی جیهان و ئیماپکت فاکتەری گۆڤارەکە ( 9.107) ە، توێژینەوەکە لە یازدەمین کۆنفراسی زانستی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی گەشەپێدانی سیستەمی ئەلیکترۆنی ئەندازیاری کە لە بەرواری ٢-٩-٢٠١٨ لە زانکۆی کامبریجی بەریتانیا بەڕێوەچوو پێشکەشکرا هەروەها توێژینەوەکە پلەی سێەمی کۆنفراسی بە دەستهێنا جێگەی باسە توێژینەوەکە توێژینەوە زانستیەکە کار لەسەر کەمکردنەوەی وزەی پێویست بۆ کارپێکردنی Network Sensor کان دەکات

سیمینارێك دەربارەی سەركردایەتیكردن بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە (28-2-2019) لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین، رۆژی دووەمی خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بۆ ژمارەیەك كارمەندو ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین بەڕێوەچوو و تێیدا سیمینارێك دەربارەی سەركردایەتیكردن پێشكەشكرا.
لەلایەن مامۆستا (بێوار احمد) مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین سیمینارێك دەربارەی سەركردایەتیكردن پێشكەشی ئامادەبووان كرا. خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بەهاوبەشی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی زانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت.