ئەمڕۆ شەممە (2 - 3 - 2019)، لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، پێشبركێی زانستی لە نێوان بەشەکانی مێژوو لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و بەشی بایۆلۆجی لەکۆلێژی زانست و ھەروەھا بەشەکانی باخچەی ساوایان لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لەزانكۆی راپەڕین بەڕێوەچوو.
لەپێشبڕكێكەدا دوای ئاراستەکردنی چەندین پرسیار لە هەر بەشێکیان سەرئەنجام پێشبرکێکە بە بردنەوەی بەشەکانی باخچەی ساوایان و مێژوو کۆتایی پێهات.
چالاكی پێشبڕكێی زانستی نێوان بەشەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین و لقی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان سەرپەرشتیدەكرێت.