University of Raparin Logo

سیمینارێك دەربارەی Fulbright Foreign Student Program)) بۆ خوێندنی ماستەر لە وڵاتی ئەمریکا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕێکخراوی ئامدیست (AMIDEAST) بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی زانکۆی راپەڕین سیمینارێك بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین و ئارەزومەندانی دەڤەرەکە دەربارەی Fulbright Foreign Student Program)) بۆ خوێندنی ماستەر لە وڵاتی ئەمریکا ڕێكدەخات، مەبەست لە ئەنجامدانی سیمینارەکە زیاتر ئاشناکردنی ئارەزومەندانە بە پڕۆگرامەکە، مەرج، ڕێنمایی و چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری.

یەک شەممە: ٣-٣-٢٠١٩
کات: ١٠:٣٠
شوێن: زانکۆی ڕاپەرین، فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت، هۆڵی چالاکییەکان
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پڕۆگرامەکە سەردانی ئەم لینکە بکەن:
https://iq.usembassy.gov/education-culture/exchange-programs/fulbright-foreign-student-program