به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت
د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: پرۆفیسۆری داهێنه‌ری گه‌له‌كه‌مان (كۆچه‌ر بیركار) جێگه‌ی شانازی میلله‌ته‌كه‌مانه، بۆیه ئه‌خوازم به‌رده‌وامی به‌ڕێچكه‌ی پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كانی بدات، ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پاڵپشتی و پشتیوانی ته‌واوی ئامانج و هیواكانی ده‌كه‌ین.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (2019/3/27) له دیوانی وه‌زاره‌ت له میانه‌ی پیشوازیكردنی له پرۆفیسۆری داهێنه‌ر (كۆچه‌ر بیركار) كرد.