سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، لەپەیامێكدا جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی (2719)ی كوردی، لەسەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕین پیرۆز دەكات.
دەقی پەیامی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین:
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز، سەری ساڵی (2719)ی كوردی، لەتەواوی كوردانی هەرچوار پارچەی كوردستان و ھەموو کوردانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات و سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان بەگشتی و خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆمان بەتایبەت دەكەین. هیواخوازین جەژنی سەری ساڵی كوردی ساڵی ژیانێكی نوێ و پڕخۆشی بێ بۆ گەلی كوردو مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆمان.
پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم
سەرۆکی زانکۆی راپەڕین
ئاگاداری بۆ كاندیدانی ماستەرو دكتۆرا كە مەرجی زمانی ئینگلیزیان بەدەستهێناوە
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، بەگشتاندنی ژمارە (4119) لەرێكەوتی (13-3-2019) كە ئاڕاستەی زانكۆكانی كردووە ئاگاداری سەرجەم كاندیدانی ماستەرو دكتۆرا دەكاتەوە كە مەرجی زمانی ئینگلیزیان بەدەستهێناوە، بڕوانامەی توانستی زمان، ئاڕاستەی زانكۆكانیان بكەن بۆ دەستكردن بەخوێندنی كۆرسی ئەكادیمی.
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، دەستخۆشی لە خوێندكاران و مامۆستایان دەكات
نەورۆزتان پیرۆزبێت
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، لەپەیامێكدا وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی سەری ساڵی (1719)ی كوردی، و هەروەها لەپای پابەندبونی خوێندكاران و مامۆستایانی سەرجەم بەشەكان بە ساڵنامەی خوێندنی (2018-2019)ەوەو دووركەوتنەوە لەنەهاتنی بەكۆمەڵ، سەرۆكایەتی زانكۆ دەستخۆشی لەخوێندكاران و مامۆستایانی سەرجەم كۆلێژو بەشەكانی زانكۆی راپەڕین دەكات.
بابەتی تر...
- سیمپۆزیۆمێک بە ناونیشانی ڕاپەڕین، ڕوداوێک لە نێوان ئامانج و ئەنجامدا بەڕێوەچوو
- سێنتەری زمان ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی Intermediate و Upper-Intermediate و Pre-Advanced ڕادەگەیەنێت
- سیمینارێك دەربارەی (ئێشكگرو ئێشكگری – ئەرك و بەرپرسیارێتی) پێشكەشكرا
- زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی دەربارەی مافەکانی ژنان، پارێزگاریکردن و هاندان ئەنجامدەدات