University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمی توێژینەوە نایابەکان لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ی نیسانی ٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری توێژینەوە لە زانکۆی ڕاپەڕین، لە هۆڵی چالاکییەکانی کۆلێژی زانست سیمپۆزیۆمی توێژینەوە نایابەکانی ڕێکخست.
بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری توێژینەوە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و و فەرمانبەرانی زانکۆ، سیمپۆزیۆمێک بۆ توێژینەوە نایابەکان لەسەر ئاستی زانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو.

درێژەی بابەت

زانكۆی راپەڕین سێیەمین كۆنفڕانسی زانستی توێژینەوەی خوێندكاران رێكدەخات

چاپکردن ئیمەیڵ

فەمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران بەدروشمی 

(با توێژینەوەكان بكەینە دەستپێكی پێشكەوتن) سێیەمین كۆنفڕانسی زانستی توێژینەوەی خوێندكاران بۆ خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی سەرجەم بەش و كۆلێژەكان رێكدەخات.

رۆژ: دووشەممە (8ی نیسانی 2019)
شوێن: زانكۆی راپەڕین، هۆڵی چالاكییەكان، كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، نهۆمی دووەم
كات: 10ی پێشنیوەڕۆ