University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمی چارەسەری گرفتە ژینگەییەکان لەئیدارەی ڕاپەڕین ئەنجامدەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە بەیانی سێشەممە (٢٦– ٣ – ٢٠١٩)، لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، سیمپۆزیۆمێك دەربارەی ڕەهەندەكانی چارەسەری گرفتە ژینگەییەكان لەئیدارەی راپەڕین، لەلایەن بەشی جوگرافیا و بەشی ئەندازیاری شارستانی لەزانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانی راپەڕین ئەنجامبدرێت.
سیمپۆزیۆمەکە لەدوو پانێڵ پێکدێت و بە بەشداریکردنی كەسانی پسپۆڕ تاوتوێی ڕەهەندەکانی چارەسەری گرفتە ژینگەییەكان لەئیدارەی راپەڕین دەكرێت.