ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۲-۳-۲۰۱۹، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک بەرپرسی حزبی و حکومی و مامۆستایان و خوێندکارانی کولێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، لە (۲۸)هەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ٥ی ئاداری ۱۹۹۱ی گەلی کوردستان، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی ڕاپەڕين سیمپۆزیۆمێکی به ناونیشانی (ڕاپەڕین، ڕوداوێک لە نێوان ئامانج و ئەنجامدا) ڕێکخست.
سێنتەری زمان ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی Intermediate و Upper-Intermediate و Pre-Advanced ڕادەگەیەنێت
سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی Intermediate و Upper-Intermediate و Pre-Advancedی بەشداربووانی کۆرسی ئینگلیزی - ئەمدیست ڕادەگەیەنێت. لە خوارەوە کرتە بکە و ناوەکەت بدۆزەرەوە. لە ئەنجامەکان pass واتە دەرچوو و Fail واتە کەوتوو.
کرتە لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی ناوەکەت
تێبینی: هەر بەشداربوویەک گازندەی لە ئەنجامەکەی هەیە دەتوانێت لە بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان گازندە تۆماربکات. دوا وادە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 14\3\2019 یە.
سیمینارێك دەربارەی (ئێشكگرو ئێشكگری – ئەرك و بەرپرسیارێتی) پێشكەشكرا
ئەمڕۆ یەكشەممە (١٠-٣-٢٠١٩) لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین، رۆژی حەوتەمی خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بۆ ژمارەیەك كارمەندو ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین بەڕێوەچوو. لەخولەكەدا لەلایەن بەرێز مقدم (مەریوان محمدامین سعید) سیمینارێك دەربارەی (ئێشكگرو ئێشكگری – ئەرك و بەرپرسیارێتی) پێشكەشی ئامادەبووان كرا.
خولی هونەرەكانی بەڕێوەبردنی هاوچەرخ بەهاوبەشی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی زانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت.
بابەتی تر...
- زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی دەربارەی مافەکانی ژنان، پارێزگاریکردن و هاندان ئەنجامدەدات
- بەبۆنەی كۆتایی هاتنی پاشەكەوتی موچە سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، پهیامێك ئاراستهی مامۆستایان و فهرمانبهران دهكات
- وهزیری خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی پهیامێك ئاراستهی مامۆستایان و فهرمانبهرانی خوێندنی باڵا دهكات
- سەنتەرێکی پێشکەوتووی تاقیگەکانی فێربوونی کارە پزیشکی و خزمەتگوزارییەکانی پەرستاری کرایەوە