ئەمڕۆ سێشەممە (٢٦– ٣ – ٢٠١٩)، لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، سیمپۆزیۆمێك دەربارەی ڕەهەندەكانی چارەسەری گرفتە ژینگەییەكان لەئیدارەی راپەڕین، لەلایەن بەشی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان ، بەشی ئەندازیاری شارستانی لەزانكۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەكانی راپەڕین ئەنجامدرا.
سیمپۆزیۆمەکە لەدوو پانێڵ پێکدێت و بە بەشداریکردنی كەسانی پسپۆڕ تاوتوێی ڕەهەندەکانی چارەسەری گرفتە ژینگەییەكان لەئیدارەی راپەڕین دەكرێت.
پانێڵی یەکەمی سیمپۆزیۆمەکە (م. ی. شوانە برایم حسن) سەرپەرشتی كراو سێ سیمیناری تیادا پێشکەشدەکرێت :
سیمیناری یەکەم دەربارەی ( بنەما سەرەکیەکانی دیزاینکردنی( لاندفێڵی تەندروست) تایبەت بەشوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك) لەلایەن م. ی. ئاراز احمد همزە پێشکەشکرا.
سیمیناری دووەم لەلایەن م. ی. ئومێد عزیز احمد دەربارەی ( بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک) پێشکەشکرا.
لە سیمیناری سێیەمدا ( ڕێباز محمد رسوڵ) باسی لە ( گرفتە پڕاکتیکیەکانی بەردەم پاککردنەوەی شارەکان) کرد.
پانێلی دووەمی سیمپۆزیۆمەكە لەلایەن (م. شاسوار محمد محمود) بەڕێوەبراو تیایدا چوار سیمینار پێشكەشكران:
لە سیمیناری یەکەمدا (پ. ی. د. هەڵەت ڕەشید عبداللە) باسی لە توانستی بەکارهێنانی وزەی نوێبوەوە لە قەزای ڕانیە ( وزەی خۆرو با، بەنمونە) کرد.
سیمیناری دووەم بە ناونیشانی (شیکردنەوی شوێنی بۆ دیاردەی پیسبونی بینین( شاری ڕانیە وەک نمونە) لەلایەن (د. فاطمە قادر مصطفی) پێشکەشکرا.
لە سیمیناری سێەمیشدا (م. بێستون احمد حسین) باسی لە ( نەبونی ماستەر پلان لە شاری ڕانیە وەک گرفتێکی ژینگەیی لە شارەکەدا) کرد.
سیمیناری چوارەمیش لەلایەن (موسلیم محمد ڕەحیم) دەربارەی ( کەمکردنەوەی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و پاراستنی وزە بە ڕێژەی لە ٩٠% بە بەکارهێنانی ستانداردەکانی پاسیڤ هاوس لە دروستکردنی بینادا) پێشکەشکرا.
پاشان ڕاسپاردەکانی سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن دكتۆر پشتیوان شفیق خوێندرانەوە و لەداهاتوودا ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێن.
لە کۆتایشدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشداربوانی سیمپۆزیۆمەکەدا دابەشکرا.