به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت
د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له وه‌زاره‌ت و زانكۆكان ئه‌ركێكی گه‌وره‌مان له‌سه‌رشانه بۆ بونیاندانی داهاتویه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانمان، بۆیه پێویسته هه‌موان پێكه‌وه بۆ به‌ده‌یهێنانی ئه‌و ئامانجه كاربكه‌ین.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (1-4-2019) له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ڕاگری كۆلێجه‌كانی ئه‌ندازیاری له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هات، كه بۆ به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی خویندنی ئه‌ندازیاری به‌ره‌و فنلاند به‌ڕێده‌كه‌ون.