University of Raparin Logo

سیمپۆزیۆمی ڕۆڵی زانکۆ لە پێگەیاندنی کادرانی ئایتی بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٧. ٣. ٢٠١٩) لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، بەشی کۆمپیوتەر لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، سیمپۆزیۆمێکی بە ناونیشانی (ڕۆڵی زانکۆ لە پێگەیاندنی کادرانی ئایتی) ئەنجامدرا.

سەرەتا لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز دكتۆر (رزگار حاجی ساڵح) راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وتاری راگرایەتی كۆلێژ پێشكەشكراو دواتریش وتاری سەرۆكایەتی بەشی كۆمپیوتەر لەلایەن بەڕێز مامۆستای یاریدەدەر (جیهاد ئەنوەر قادر) پێشكەشكرا.
سیمپۆزیۆمەکە لە یەک پانێڵی (٤) سیمناری پێکهاتبوو لەلایەن (م. ی . جیهاد ئەنوەر ) سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوە برا.
سەرەتا (د. ئارام احمد ) مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی ( ڕۆڵی زانکۆ لەسەر بازاڕی کار) پێشکەشکرد، کەتیایدا باسی لە گرنگی و پێشکەوتن و زانینی تەکنەلۆژیا کرد لەلایەن دەرچوان و پسپۆڕانی بواری ئایتی بۆ دەستکەوتنی کارو پێشخستنی بازاڕ.
دواتر( د. عبدالباسط کامل) مامۆستا لە زانکۆی کۆیە، سیمینارێکی بە ناونیشانی (برەودان بە تونای کارکردنی خودی) پێشکەشکرد، چۆنیەتی خۆبەرەوپێشبردنی شیکردەوە لەڕێگەی کارکردن لەسەر بیرۆکەی تەکنەلۆژیایی تاکەکەسی و لە ڕێگەی گروپی کارەوە و بەردەوامبوون لە کارکردن.
سیمیناری سێیەم لەلایەن (م. ئاکۆ ئەبوبەکر) مامۆستا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بە ناونیشانی ( چۆن دەبیتە گەشەپێدەری پڕۆگرام) سیمینارێکی پێشکەشکرد و تیایدا ئاماژەیدا بەوەی کە دەتوانرێت بۆخۆت کاریگەری دروستبکەی لەڕێی تەکنەلۆژیاوە بێئەوەی لەماڵەکەی خۆت دەربچیت.
سیمیناری چوارەم و کۆتایی سیمۆزیۆم لەلایەن (م. ی. کامەران حسێن) مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین پێشکەشکرا بە ناونیشانی ( چۆن دەبیتە بەڕێوەبەری نێتۆرک)، لە سیمینارەکەیدا ڕێگاکانی چۆنیەتی بە بەڕێوەبەربوونی بۆ ئامادەبوان ڕوونکردەوە.
لە کۆتایشدا بە پرسیار و وەڵامی ئامادەبوان و بەشداربوان کۆتایی بە سیمپۆزیۆمەکە هات.