University of Raparin Logo

دوو مامۆستای زانکۆی راپەڕین، به‌شداری ‌كۆنفڕانسێكی نێوده‌وڵه‌تی دەكەن

چاپکردن ئیمەیڵ

دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین، بەپێشكەشكردنی توێژینەوەی زانستی بەشداری كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتیان كرد لەزانكۆی هەڵەبجە كە لەژێر ناونیشانی "زانستە مرۆڤایەتیەکان بنچینەی گۆڕانکاری و داهێنانن لەکۆمەڵگەدا" لەرۆژی (2 – 5 – 2019)دا رێكخرابوو.

لەكۆنفڕانسەكەدا هەریەک لەبەڕێزان (د.ساکار محمد حسن و د.فاطمە قادر مصطفى) كە مامۆستان لەبەشی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، بەپێشكەشكردنی توێژینەوەیەکی زانستی به‌ناونیشانی (انتاج و استهلاك الطاقة الكهربائية في مدينة رانية دراسة في جغرافية الاقتصادية) واتە (به‌رهه‌مهینان وبه‌كاربردنی ووزه‌ی كاره‌با له‌ شاری رانیه‌ لیكۆلینه‌وه‌یه‌ك له‌ جوگرافیای ئابووری). بەشداربوون.

دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین، بەشداری كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی شوێنەوارو كەلەپور دەكەن

چاپکردن ئیمەیڵ

لە سێیەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى (شوێنەوار و کەلەپور) كە رۆژى دوشەمە (٢٩/٤/٢٠١٩) لەسێنتەرى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى زانکۆى سەڵاحەدین بەشى شوێنەوار لە کۆلێژى ئادابى زانکۆى سەڵاحەدین سازیکرد دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین بە دوو توێژینەوەی زانستی بەشداریان كرد.

درێژەی بابەت

گفتوگۆی ماستەرنامەیەك بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی 30ی نیسانی 2019، لەزانكۆی راپەڕین، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵای ماستەر (رۆشنا محمد احمد) بە ناونیشانی (نواندنی كارتۆگرافی بۆ دابه‌ش بوونی ریگاكانی گواستنه‌وه‌ له‌ئیداره‌ی ڕاپه‌رین به‌ به‌كارهێنانی سیسته‌می زانیاریه‌ جوگرافیه‌كان G I S ) بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوو.

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لە (رۆشنا محمد احمد) دەکەین بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لەبواری جوگرافیا، و هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین.
لیژنەی گفتوگۆ :
١- پ.د. نشوان شكری عبداللە/ سه‌رۆكی لیژنه‌
٢- پ.ی.د. طلعت محمد طاهر / ئه‌ندام
٣- پ.ی.د. فوئاد خالید سعید/ ئه‌ندام
٤- پ.ی.د. رۆستەم سلام عزیز / ئه‌ندام و سەرپەرشتیار
5. د. پشتیوان شفیق احمد/ ئه‌ندام و سەرپەرشتیار