زانکۆی راپەرین /كۆلێژی زانست
لە گەڵ هاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ. لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی زانست. هیوای سەرکەوتن بۆ گشت خوێندکاران دەخوازێت و خوێندکارە بەڕێزەکان لەم ڕێنمایانەی خوارەوە ئاگاداردەکاتەوە:
1. تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر (٩) ی بەیانی دەست پێدەکات، پێویستە (١٠) خولەک (دەقیقە) پێش دەست پێکردنی تاقیکردنەوە، خوێندکار لە هۆڵی تاقیکردنەوەکان ئامادەبێت، دوای ئەو ماوەیە بە هیچ شێوەیەک خوێندکار ناکرێتە ژوورەوە.
ڕۆژى پێنجشەمە موچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا دابەش دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندنى وەزارەت
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئاماژە بە پەیوەندى نێوان بەڕێزان د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ وەزیرى دارایى و ئابورى، ڕۆژى پێنجشەمە کە دەکاتە ڕێکەوتى (١٨/٤/٢٠١٩) موچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و زانکۆکان دابەشدەکرێت.
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بۆ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - ئێواران
سەرنج:
- خوێندكارانی بەڕێز ئاگادار دهكهینهوه كاتی دهست پێكردنی تاقیكردنهوهكان كاتژمێر ٤:٠٠ دهبێت، پێویستە خوێندکار ١٠خولەک پێش تاقیکردنەوەى لە هۆلەکانى تاقیکردنەوە ئامادەبێت
لە رۆژانى پشوو تاقیکردنەوەکان ناوەستن بەردەوام دەبێت
- تاقیكردنهوهكانی قۆناغی دووهم و چوارەم له ٢٠١٩/٤/٢٠ دهست پێ دهكات و له ڕێكهوتی ٢٠١٩/٥/٨ كۆتایی پێ دێت .
- تاقیكردنهوهكانی قۆناغی یهكهم و سێیهم له ٢٠١٩/٤/٢١ دهست پێ دهكات و له ڕێكهوتی ٢٠١٩/٥/٩ کۆتایی پێ دێت .
بەهیوای سەرفرازیتان
" لیژنەی تاقیکردنەوەکان "