رۆژانی (14-15ی نیسانی 2019) سێ مامۆستای زانكۆی راپەڕین بەتوێژینەوەی زانستی بەشداربوون لە حەوتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی بغداد، كە کۆلێژی پەروەردەی ئیبن روشد بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان ئەنجامید. هەریەك لەمامۆستایانی زانكۆی راپەڕین بەڕێزان (پ.ی.د. مسلم حسن پ.ی.د.بتول رضا م. هيمداد محمود) بەتوێژینەوەیەكی زانستی لەژێر ناونیشانی (پەروەردەی پراگماتی و دیدیکی رەخنەیی بۆ پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان، جۆن دێوی بە نمونە). بەشداریان لەكۆنفڕانسەكەدا كرد.
هەر لەمیانی كۆنفڕانسەكەدا مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین چاویان كەوت بە بەرێز (پ.د. علاء عبدالحسین) سەرۆکی زانکۆی بغداد.
گفتوگۆی ماستەرنامەیەك بەڕێوەچوو
رۆژی 15ی نیسانی 2019، لەزانكۆی راپەڕین، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵای ماستەر (لقمان برایم احمد) بە ناونیشانی (كاریگەری پەیوەندییەكانی توركیاو ئێران لەسەر ژیانی ئابوری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری كورد 1923 – 1945ز- لێكۆڵینەوەیەكی مێژووییە ) بەڕێوەچوو.
مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەشداری كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی كرد
مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین بەپێشكەشكردنی توێژینەوەیەک بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی كرد كە لەشاری دهۆك رێكخرابوو.
بابەتی تر...
- خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی بۆ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - بەیانیان
- خولی تۆپی پێی بەشەکانی خوێندنی ئێوارانی زانکۆی ڕاپەڕین کۆتایی هات
- خولهكانی پێداگۆجی بهسیستمێكی نوێ دهست پێ دهكاتهوه
- کۆلێژی زانستە مڕۆڤایەتیەکان خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی بەشەکانی کاڕگێڕی، مێژوو، جوگرافیا، فەلسەفە (بەیانیان و ئێواران) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨_٢٠١٩ ڕاگەیاند.