University of Raparin Logo

خشتەی تاقیکردنەوەکان و ڕێنمایەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠١٨ - ٢٠١٩) - کۆلێژی زانست

چاپکردن ئیمەیڵ

زانکۆی راپەرین /كۆلێژی زانست لە گەڵ هاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ. لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی زانست. هیوای سەرکەوتن بۆ گشت خوێندکاران دەخوازێت و خوێندکارە بەڕێزەکان لەم ڕێنمایانەی خوارەوە ئاگاداردەکاتەوە:
1. تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر (٩) ی بەیانی دەست پێدەکات، پێویستە (١٠) خولەک (دەقیقە) پێش دەست پێکردنی تاقیکردنەوە، خوێندکار لە هۆڵی تاقیکردنەوەکان ئامادەبێت، دوای ئەو ماوەیە بە هیچ شێوەیەک خوێندکار ناکرێتە ژوورەوە.


2. پێویستە هەموو خوێندکارێک ناسنامەی زانکۆی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت. بە بێ ناسنامە هیچ خوێندکارێک ناکرێتە ژوورەوە. هەر خوێندکارێک لەو بوارە گرفتی هەیە پێش وەخت پێویسە لە تۆمارگا چارەسەری گرفتەکەی بکات.
3. پێویستە خوێندکار دڵنیا بێت لە دانیشتن لە شوێنی دیاری کراوی خۆی لە هۆڵی تاقیکردنەوە.
4. بە هەموو شێوەیەک بردنی موبایل و جانتا بۆ ناو هۆڵی تاقیکردنەوەکان قەدەغەیە. وە هەروەها هەر شتێکی تر کە پەیوەندیدار بێت بە بابەتی تاقیکردنەوە.
5. وەڵامدانەوەی پرسیارەکان تەنها بە قەڵەم جافی شین ده‌بێت.
6. نوسینی ناوی سیانی و قۆناغ و بەش و ناوی بابەتی تاقیکردنەوە بە روونی و بە جوانی، بە قەڵەم جافی شین یان ڕەش لەسەر دەفتەری تاقیکردنەوە پێش دەست کردن بە وەڵام دانەوە بنوسرێت.
7. هەروەها دەبێت خوێندکار ناوی سیانی خۆی لەسەر پرسیارەکان بەکوردی لە شوينی دیاریکراوی خۆیدا بنوسێت.
8. نابێت بە هیچ جۆرێک نوسین و هێما لە سەر بەرگ و ناوەوەی دەفتەردا بنوسرێت.
9. تا تێپەڕ بوونی نیوکاتژمێر بەسەر دەست پێکردنی تاقیکردنەوەکان هیچ خوێندکارێک بۆی نیە لە هۆڵی تاقیکردنەوە بچێتە دەرەوە.
10. خوێندکار دەبێت هەموو پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت. بۆی نیە داوای پێداویستی تاقیکردنەوە لە چاودێر یان لە خوێندکارێکی تر بکات.
11. هەموو گزی (غش) کردنێک یان هەوڵێک بۆ گزی (غش) کردن دەبێتە هۆی دەرنەچونت لەو بابەتە و هەموو بابەتەکانی ئەم ساڵە. هەروەها هەموو وتووێژێک لە نێوان خوێندکاران و چاودێڕان و سەرپەرشتیاراندا قەدەغەیە.
12. لە دوای تاقیکردنەوەکان دەفتەرەکان سەیردەکرێن، هەر ئاماژە و هێمایەک لەسەر بەرگی دەفتەرەکە یان لە ناو دەفتەرەکە هەبێت بە گزی دادەنرێت.
13. تاقیکردنەوەکان بە پێی خشتەی تاقیکردنەوەکان دەبێت. بە هیچ شێوەیەک ئاڵوگۆڕ یان دواخستن لە شوێن و کاتی تاقیکردنەوەکاندا ناکرێت.
14. جگەرە کێشان بۆ هەموو کەسێک قەدەغەیە.
15. پێڵاوێك كه‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ دروست بكات به‌ شێوه‌یه‌ك خوێندكاران بێزار بكات قه‌ده‌غه‌یه‌.
16. پاراستنی بێدەنگی هۆڵی تاقیکردنەوە ئەرکی هەموو خوێندکارێکە، بە پێچەوانەوە خوێندکار خۆی بەرپرسیارە. هەر خوێندکارێک ببێتە هۆی تێکدانی ئارامی هۆڵی تاقیکردنەوە، دەفتەری تاقیکردنەوەی لێ وەردەگیرێت.
17. دوای تەواو بوونی تاقیکردنەوە پرسیارەکان لە خویندکار وەردەگیرێتەوە، پێویستە خوێندکاران پابەندی پاراستنی ئارامی بەردەم هۆڵی تاقیکردنەوەکان بن.

لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی زانست
٢٠١٩

کلیک بکە بۆ داگرتنی خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژی زانست