لەماوەی رۆژانی (23 – 24ی نیسانی 2019) 10 مامۆستای به‌شی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین به 6 توێژینه‌وه‌ی زانستیی به‌شداریان كرد له كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی (كێشه‌كانی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان و شێوازه‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی) كه لە زانكۆی سلێمانی رێكخرابوو.
لەكۆنفڕانسەكەدا هەریەك لە بەڕێزان (د. فاطمه قادر مصطفى، د. ساكار محمد حسن و م .ي. طه احمد كريم) بەتوێژینەوەیەك لەژێر ناونیشانی (فاعلية الامطار والاحتياجات المائية فى ادارة رابه‌رين) بەشداربوون لەكۆنفڕانسەكەدا، هەروەها هەریەك لەبەڕێزان (د .پشتيوان شفيق احمدو م .پشتيوان على محمد) بەتوێژینەوەیەك بەناونیشانی (كاريگه‌رى سياسه‌تى ئاويى وڵاتانى دراوسێ له‌سه‌ر ئاينده‌ى ئاوى هه‌رێمى كوردستان)، و هەروەك بەڕێزان (م. على حسن على و
م .بيستون احمد حسين) توێژینەوەیەكیان بەناونیشانی (به‌شه ئاوى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌و رووبارانه‌ى له ئێرانه‌وه ده‌ڕژێنه پارێزگاى سلێمانى به‌پێى ياسا نێوده‌وڵه‌تيه‌كان) پێشكەشكرد.
هەر لەكۆنفڕانسەكەدا بەڕێز (م. محمد وه‌تمان) بەهاوبەشی لەگەڵ چەند مامۆستایەكی زانكۆكانی تر توێژینەوەیەكی دەربارەی (رۆلَى ده‌رامه‌ته ئاوييه‌كان له گه‌شه‌پێدانى گه‌شتوگوزار له‌قه‌زاى پشده‌ر) پێشكەشكرد، هەروەها هەریەك لەبەڕێزان (م. محمد قادر رسول و م .بيستون احمد حسين) بەتوێژینەوەیەك لەژێر ناونیشانی (كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى ئاو وزۆربوونى پێداويستيه‌كان وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سه‌رچاوه ئاوييه‌كان له‌لايه‌ن وڵاتانى دراوسێ) و بەڕێزانیش (م. شاسوار محمد محمود و م. محمد وه‌تمان محمد) توێژینەوەیەكی تریان بەناونیشانی (بايه‌خى جيۆپۆله‌تيكى ده‌رامه‌ت وسه‌رچاوه‌ى ئاوى هه‌رێمى كوردستان) لەكۆنفڕانسەكەدا پێشكەشكرد.