University of Raparin Logo

سەنتەری جێندەرناسی زانکۆی راپەڕین، بەشداری سالڕۆژی دامەزراندی کۆڕبەندی یەکێتی ئەوروپای کرد لە بەغداد

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی یەک شەممە (١٦. ٦ . ٢٠١٩)، لەسەر بانگهشتی بەرێز بالوێزی یەکێتی ئەوروپاو رێکخراوی ژنانی نەتەوە یەکگرتوەکان، بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەرناسی زانکۆی ڕاپەڕین( م. بانە فاتح) بەشداریکرد لە کۆربەندی ھەردوو رێکخراو کە تایبەت بوو بە سالرۆژی دامەزراندنی یەکێتی ئەوروپا له شاری بغداد. 

کۆربەندەکە دوو تەوەری سەرەکی لە خۆ گرتبوو. یەکەم: پرسی ژن لە ھەموو کایەکاندا لە عیراق، ھەروەھا پرسی ژینگەو مەترسیەکانی، کە چەندین کەسی پسپۆر بابەتیان بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی پێشکەش کرد لەوانە: بالوێزی ھۆلەنداو بالوێزی یەکێتی ئەوروپاو د. سەرباخ خانمی یەکەمی عیراق و ئاڵا تاڵەبانی و د. چۆمان ھەردی و وبەرپرسی رێکخراوی NUFAلە سلێمانی /عیراق و بەرپرسی رێکخراوی UnWomen لە عیراق دینا زۆربا و بالوێزی ئەلمانیا لە عیراق.
شایەنی باسە لەسەر ئاستی کوردستان تەنها نوێنەرای زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی جیهان /سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وزانکۆی ئەمریکی سلێمانی ئامادەبوون .