University of Raparin Logo

ئاهەنگی دەرچوون وێستگەیەکی گرنگ لە ژیانی خوێندکاراندا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران لە زانکۆکاندا، یەکێک لە گرنگترین وێستگەکانی ژیانی هەر خوێندکارێکن، بۆ ئەم رۆژە خوێندکاران ئامادەکاری زۆر دەکەن و خۆیان دەڕازێننەوە، بەتایبەتیش کچان و پارەیەکەی زۆریش بۆ ئەم رۆژە خەرج دەکەن، ئەوەی دواجار دەمێنێتەوە چەند وێنەیەکە بۆ یادگاری.

درێژەی بابەت

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین ھاوکاری دەبەخشێت بەنەخۆشخانەی ھیوا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٢ی ئەیلولی ٢٠١٩) مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین وەک ھاوسۆزی بڕێک پارەی بۆ کڕینی دەرمان و چارەسەری پزیشکی بەخشی بەنەخۆشخانەی ھیوا.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د. پێشەوا حەمید) راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی راپەڕین ئەمڕۆ بڕێک پارەی وەک ھاوکاری و ھاوسۆزی بە نەخۆشخانەی ھیوا لەشاری سێلمانی بەخشی بەمەبەستی کرینی دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە.

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری لە وێرکشۆپێکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی پێنج شەممە ۱۹ی ئەیلولی، ۲٠۱۹ ، (د. قادر محمد) بە نوێنەرایەتی بەشی مێژوو لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشداریکرد لە وێرکشۆپێک بەناونیشانی" کوردستان لە کێشە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکاندا " کە بەهەماهەنگی نێوان زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵگای کوردی ڕێکخرابوو.
لە وێرکشۆپێکەدا مامۆستای ناوبرا توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی (ژنی کورد لە دیدی بەریتانیەکان، لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیست) پێشکەشکرد .