University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین بەهاوبەشی زانكۆی (Eastern Mediterranean University) كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی رێكدەخات

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ (16ی ئەیلولی 2019) وەفدێكی هەردوو بەشی ئینگلیزی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی راپەڕین، لەگەڵ نوێنەرانی بەشی ئینگلیزی زانكۆی Eastern Mediterranean University لەقوبرسی توركیا كۆبوونەوە و رێككەوتنیان ئەنجامداوە بۆ رێكخستنی كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی لەزانكۆی راپەڕین.

وەفدی زانكۆی راپەڕین پێكهاتوون لەهەریەك لەبەڕێزان (د. جەمال علی سەرۆكی بەشی ئینگلیزی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و م. سامان محمد سەرۆكی بەشی زمانی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردە و م. هاوڕاز حەمە مامۆستا لەبەشی ئینگلیزی كۆلێژی پەروەردە).

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین لەهوڵەندا بەشداری کۆرسێکی نێودەوڵەتی "سەلامەتی ڕیگاوبان" دەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین لەهوڵەندا بەشداری کۆرسێکی نێودەوڵەتی "سەلامەتی ڕیگاوبان" دەكات كە كۆرسەكە لەلایەن زانکۆی دیڵفت بە هاوکاری چەند ڕیکخراوێکی بواری سەلامەتی ڕیگاوبان و هاتووچۆ ڕیکخراوە.

درێژەی بابەت

خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین کۆرسێکی خوێندن لە زانکۆی ئەلمیریا دەخوێنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

لە چوارچێوەی پرۆگرامی (Erasmus + KA107 Programme ) بۆ ئاڵوگۆڕی خوێندکار بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی زانکۆوە سەرپەرشتی دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت، خوێندکارێکی زانکۆی راپەڕین بە ناوی (لیزا ابراهیم عبداللە) لە قۆناغی دووەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، لە ئێستادا سەرقاڵی خوێندنی کۆرسێکی پێنج مانگیە لە زانکۆی (ئەلمیریا) لە وڵاتی ئیسپانیا.
شایەنی باسە ساڵی رابردووش خوێندکارێکی دیكەی زانکۆمان کۆرسێکی ئاڵوگۆڕی یەک ساڵی بە سەرکەوتوویی لە هەمان زانکۆی ناوبراو خوێند.