University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری لە وێرکشۆپێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی سێ شەممە ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٩، مامۆستا (ٳبراهیم ساڵح بەرزنجی) بە نوێنەرایەتی بەشی یاسا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشداریکرد لە وێرکشۆپێک بەناونیشانی"چۆنیەتی بە بابەتکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی NED خێزانی لە کۆلێژەکانی یاسادا" کە بەهەماهەنگی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و ڕێکخراوی WOLA بەهاوکاری ئەمریکی لە هۆتێل چوارچرا لەهەولێر ڕێکخرابوو.
لە وێرکشۆپێکەدا مامۆستای ناوبرا و سەرنج و پێشنیارەکانی خۆی سەبارەت بە تەوەرە باسکراوەکان خستەڕوو، هەروەک تیشکی خستە سەر بەرنامەی کار و چۆنیەتی خوێندنی بڕگەکانی یاساکە لە زانکۆی ڕاپەڕین.