ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٩، بە هاوبەشی کۆلێژی پەرستاری و بەشی کیمیا لە کۆلێژی زانستی زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێک دەربارەی (جێ بەجێکردنی سیستەمی بۆلۆنیا لە هۆڵەکانی خوێندندا) بەڕێوەچوو.
وێرکشۆپەکە بە هەماهەنگی نێوان کۆلێژی پەرستاری و بەشی کیمیا لە کۆلێژی زانستی زانکۆی ڕاپەڕین سازکرابوو، تەوەرەکانی لەلایەن مامۆستایان (ڕێبوار ئەرسەلان و پیشەوا حسن) پێشکەشکران.
لە وێرکشۆپەکەدا سەرەتایەک دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا پێشکەشکرا، دواتر بەوردی باس لە چۆنیەتی پەیرەوکردنی سیستەمی بۆڵۆنیا لە هۆڵەکانی خوێندندا کرا، پاشان گرنگی سیستەمەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ خوێندکاران ڕوونکرایەوە.
سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسێس لە ئێستادا زیاتر لە (٤٨) وڵاتی ئەوروپا و سەرانسەری جیهان پەیڕەو دەکرێت، بەپێی ئەم سیستەمە خوێندکار دەبێتە چەقی فێربوون و مامۆستا تەنها ڕۆڵی هاوکار و ڕێنیشاندەر دەبینێت.