ڕۆژی پێنج شەممە ۱۹ی ئەیلولی، ۲٠۱۹ ، (د. قادر محمد) بە نوێنەرایەتی بەشی مێژوو لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشداریکرد لە وێرکشۆپێک بەناونیشانی" کوردستان لە کێشە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکاندا " کە بەهەماهەنگی نێوان زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵگای کوردی ڕێکخرابوو.
لە وێرکشۆپێکەدا مامۆستای ناوبرا توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی (ژنی کورد لە دیدی بەریتانیەکان، لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیست) پێشکەشکرد .
