رۆژی (19ی ئەیلولی 2019) مامۆستایەكی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی راپەڕین، لەشاری لەندەنی بەریتانیا بەشداری وێركشۆپێكی زانستی نێودەوڵەتی دەكات
سلێمان حمدامین سۆركان، مامۆستای بەشی ئەندازیاری شارستانی لەزانكۆی راپەڕین لەپەيمانگاى ئەندازيارانى ستراكچەر لەلەندەن بەشداريكرد لەوێركشۆپی industrial workshop Engineering Design Software SCiA كە تایبەت بووە بە سۆفتوێرەكە لەبواری ديزايندا كە سۆفتوێرێكی وردو پڕۆفێشناڵەو لەتوێژینەوەی زانستیدا سودی زۆری لێوەردەگیرێت.
رێكخەرانی وێركشۆپەكە بەڵێنیانداوە ترایەلی سۆفتوێرەكە بدەن بەمامۆستای بەشداربوو بەمەبەستی سود لێوەرگرتنی لەلایەن خوێندكارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی لەكاتی ئەنجامدانی پڕۆژەی توێژینەوەدا.
SCIA Engineering كۆمپانیایەكی فەڕەنسیەو لەبەریتانیاو زۆرێك لەوڵاتانی ئەوروپی سود لەپڕۆگرامەكانیان وەردەگیرێت.