بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین، ئاگاداری دەرچوانی خولی دووەمی ١٢ی ئامادەیی دەکاتەوە، کە زانکۆمان لە ڕێگەی مەڵبەندی راوێژكاری وەرگرتن و ئەدمینی (لیژنەی زانكۆلاین) لە زانكۆی راپەڕین ڕۆژانە لە کاتژمێر (۸:۳۰ی بەیانی تا ۱ی دوای نیوەڕۆ) هاوکاریتان دەکات لە وەرگرتنی (وشەی بەكار هێنەر) و (وشەی تێپەڕ)، لەهەمان كاتدا بێ بەرامبەر فۆڕمی زانکۆلاین بۆ دەرچووان خولی دووەم پڕدەکرێتەوە، هەروەک بەپێویستی دەزانین خوێندکار لەسەر خواستی خۆی لیستی ریزبەندی بەشە هەڵبژێردراوەکانی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت .
راگەیاندنی خوێندنی (ئێواران) لە زانكۆی راپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)
پاڵپشت بە بڕگەی (سیانزەیەم) لە رێنماییەكانی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی (٢٠١٧-٢٠١٨)/ بەشی دووەم، (زانكۆی راپەڕین) بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)، خوێندنی (ئێواران) لە (١٤) بەشدا بكاتەوە.
مەرج و رێنماییەكانی خوێندنی (ئێواران) لە زانکۆی ڕاپەڕین:
١- خوازیار دەبێت بڕوانامەی پۆلی شەشەمی ئامادەیی (زانستی یان وێژەیی) هەبێت.
٢- كۆنمرەی وەرگرتن بۆ بەشی (یاسا) نابێت لە (٧٠%) كەمتر بێت، بۆ بەشەكانی (كارگێری، ئینگلیزی، كۆمپیوتەر، زانستی گشتی، بیركاری) نابێت لە (٦٠%) كەمتر بێت. بۆ بەشەكانی تریش، نمرەی پێویست هاوشێوەی زانكۆ تایبەتەكان دەبێت.
٣- رەچاوی وانەی پەیوەنددار (دروس المفاضلە) ناكرێت.
٤- مەرجی تەمەن و ساڵی دەرچوون لە شەشەمی ئامادەیی لەبەرچاو ناگیرێت.
٥- لەبەرامبەر خوێندنی ئێواران، خوێندكار ساڵانە بڕێك پارە دەداتە زانكۆ و بۆ هەر بەشێك نرخێك دیاریكراوە. (بڕوانە خشتەی هاوپێچ).
٦- دەرچووانی كۆلێژو پەیمانگاكان مافی پێشكەشكردنیان هەیە لەسەر بنەمای كۆنمرەی ئامادەییان.
٧-(١٠%)ی كورسییەكانی هەر بەشێك بۆ دەرچووانی پەیمانگا دوو ساڵییەكان و ١٠%ش بۆ دەرچوانی پەیمانگا پێنج ساڵییەكان تەرخاندەكرێت لەسەر بنەمای كۆنمرەی پەیمانگاكەیان.
٨- مامۆستایانی میلاكی وەزارەتی پەروەردە، بۆ بەشەكانی (كوردی، عەرەبی/ كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت) تەنها دەتوانن بەپێی پسپۆڕییەكانی خۆیان داوا پێشكەش بكەن.
٩- (١٠٠%)ی پرۆگرامی خوێندن لە بەشی (كارگێڕی/ كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان) بە زمانی (ئینگلیزی) دەبێت.
ژ |
كۆلێژ |
بەش |
كرێی ساڵانەی خوێندن |
١ |
زانستەمرۆڤایەتییەكان |
یاسا |
(2000000) دوو ملیۆن ملیۆن دینار |
٢ |
زانستەمرۆڤایەتییەكان |
كارگێڕی |
(1500000) یەك ملیۆنو پێنچ سەد هەزار دینار |
٣ |
زانستەمرۆڤایەتییەكان |
مێژوو، جوگرافیا |
(1300000) یەك ملیۆنو سێ سەد هەزار دینار |
٤ |
پەروەردە |
ئینگلیزی |
(2000000) دوو ملیۆن ملیۆن دینار |
٥ |
پەروەردە |
كوردی، عەرەبی |
(1300000) یەك ملیۆنو سێ سەد هەزار دینار |
٦ |
پەروەردەی بنەڕەت |
ئینگلیزی |
(2000000) دوو ملیۆن ملیۆن دینار |
٧ |
پەروەردەی بنەڕەت |
زانستی گشتی، زانستی كۆمپیوتەر |
(1500000) یەك ملیۆنو پێنچ سەد هەزار دینار |
٨ |
پەروەردەی بنەڕەت |
كوردی، عەرەبی، بیركاری،، زانستەكۆمەڵایەتییەكان |
(1300000) یەك ملیۆنو سێ سەد هەزار دینار |
سەرنج:
• لە هەر بەشێك ژمارەی خوێندكار (٢٠) كەمتر بێت، فەرمانی كردنەوەی بەشەكە هەڵدەوەشێتەوە.
• شوێنی پێشكەشكردن ئەو كۆلێژەیە، كە خوێندكار مەبەستییەتی لێی بخوێنێت.
ئاگاداری بۆ ئەو خوێندکارانەی تاقیکردنەوەی خوولی دووەمیان ھەیە
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەکات کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ھەیە لە گشت کۆلێژ و بەشەکان، رۆژی پێنج شەممە ۲۰۱۷/۹/۲۱، کە رۆژی (۱)ی موحەڕەمە و پشووی فەرمییە. بەڵام بەپێی خشتەی دیاریکراوی پێشوو تاقیکردنەوەکان بەشێوەیەکی ئاسایی ئەنجامدەدرێن و لە زانکۆمان پشوو نابێت.
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین